بروسکە ERP - لێرە 2050یــە

گەورەکردنی بزنسەکەت پێویستی بە ئەمەیە!

یەک سیستەم بۆ بەڕێوەبردنی هەموو بزنسەکەت، کاری دەستی و دووبارە نامێنێت، خێراتر پێشدەکەویت

متمانە پێکراوە لەلایەن زیاتر لە 700 بەکارهێنەرەوە

بەکار‌‌‌‌‌‌‌‌‌هێنەرانی بروسکە بە تێکڕا

01

گەڕاندنەوەی کـــــــاتـــــــــــــــــ

هەفتانە کۆی 16 کاتژمێریان بۆ دەگەڕێتەوە لەبری کاری دووبارە و دەستی

02

کەمکردنەوەی خـــــــەرجیــــــــــــ

مانگانە بڕی 1,500$ یان بۆ دەگەڕێتەوە لەبری خەرجی زیادە، کات و هەڵەی مرۆڤ و تەلەف

ئەم داتایەنە لە ڕاپرسی بەکارهێنەرەکانمانەوە وەرگیراون

تایبەتمەندی سیستەمی 2050

features.professionalWork.title feature

ژمێریاری ورد

بروســکە حساباتێکی وردی کۆمپانیاکەت بۆ ڕادەگرێت وە هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی تێدایە کە وەک کۆمپانیایەک پێویستت پێیەتی، وەکو: باڵانس شیت، کەشفی داهات، کاشفلۆ، خاوەن پشک، مەوجودات، باج...

جیاکردنەوەی لق

لە بروســکە دەتوانیت هەموو لق و شارەکانت لە یەک سیستەمدا بەڕێوەبەریت، بە تەواوی جیاکراوەتەوە و لە ڕاپۆرتیش دەتوانیت هەموو گرووپە کۆمپانیاکانت لە یەک ڕاپۆرتدا تەماشا بکەیت

گروپ کردن

دەتوانیت کڕیار و کاڵاکانت گرووپ بکەیت بۆ نرخی جیاواز، هەدایا، ڕاپۆرت، مەندووب، داشکاندن و زۆر مەبەستی دیکە

کڵێشەی پڕۆفیشناڵ

دەتوانیت چەندین کڵێشەی جوانی پسووڵە درووست بکەیت، بۆ هەر کڕیار و شارێک دیاری بکەی بە چی کڵێشە و ناوێک وە زمانێک پسووڵەی بۆ بنێریت

features.employee.title feature

سەڵاحییەتی کارمەند

هەموو کارمەندێک بە وردی بۆی دیاری دەکەیت کە توانای بینین و کارکردنی چی بەشێکی هەبێت

غیابات

کارمەندی ئۆفیس و گەڕۆک تۆماری غیاباتی خۆیان دەکەن ڕۆژانە و بروســکە خۆی حساباتت بۆ دەکات ئێگزڵی ناوێت

مووچە و سولفە

بروســکە هەموو حساباتێکی زیادە و لێبڕین و سولفە و غیابات و نسبەی فرۆشت بۆ دەکات. تۆ تەنها کلیکی کۆتایی دەکەیت بۆ سەرفکردنی مووچە

مۆڵەت

کارمەندەکان باڵانسی ماوەی مۆڵەتی خۆیان دەبینن و دەتوانن داواکاری مۆڵەت بنێرن بۆ بەڕێوەبەرەکەیان ڕاستەوخۆ

features.project.title feature

پڕۆژە و تیم

تیمی جیاواز درووست بکە، کە ئامانجی خۆیان هەیە و ئاگات لە بەرەوپێشچوون و چالاکی و ئاستی تیمەکانت دەبێت

پلانی فرۆشتن

هەموو مەندووبێکت ڕۆژانە بەپێی پلانی خۆیان ئاگادارن کە دەبێت سەردانی کوێ بکەن و ئامادەبوونی خۆیان تۆمار دەکەن لەسەر نەخشە

تارگێت

تارگێتی فرۆش، سەردانی، کۆکردنەوەی قەرز.. دابنێ بۆ کارمەندەکانت بۆ زیادکردنی فرۆش. مەندووبەکانت کاریان بۆ ئاسان دەبێت

سپاردنی ئەرک

ئەرکەکانت لە گروپی وەتسەپ ون دەبێت و لەبیر دەچنەوە، بروســکە لە بۆردێکدا هەموویت بۆ ڕێکدەخات

features.automation.title feature

سیستەمی کۆکردنەوەی قەرز

کەڵەکە بوونی قەرز لە بازاڕ هۆکارێکی نەبوونی سیستەمێکی کۆکردنەوەی قەرزە. کۆمپانیاکانی بروســکە بەکاردەهێنن بەڕێژەیکی زۆر زیاتر قەرزیان کەمکردووەتەوە لە بازاڕ

سیستەمی کەمکردنەوەی تەلەف

بروســکە بەردەوام بیرت دەخاتەوە بۆ ئەو کاڵایانەی کە لە کۆگادان و جووڵەیان لەسەر ناکرێت، هەروەها کاڵای کەم ماوە، نەماوە، نزیک بەسەرچوون، فرۆش دابەزیو

ئاگاداری فرۆش دابەزین

بروســکە کە ببینێت کڕیارێکت پشتگوێخراوە یاخود چیتر کارت لەگەڵ ناکات، ئاگادارت دەکاتەوە تاوەکو کێشەکان چارەسەر بکەیت لەگەڵی و نەهێڵیت بەتەواوی وازت لێبهێنێت

بۆردی ئاگاداری بروســکە

بروســکە هەر جووڵەیەکی گوماناوەی ببینێت ئاگادارت دەکاتەوە، وەکو: دەستکاریکردنی پسووڵە لە پاش ڕۆژێک، سڕینەوەی پسووڵە و داتا، داشکاندنی زۆر، فرۆش بە زەرەر و نرخی کەم...

تا ئێستا چەند سیستەمت گۆڕیوە؟

لە بازاڕەکەدا بزنسە بەهێزەکان سیستەمێکی بەهێزیان لە پشتەوەیە. بەڵام هەموو سیستەمێک بزنسەکەت پێش ناخات، بەڵکوو هەندێکیان خاوت دەکەنەوە. سیستەم دەبێت لەسەر ستاندارد بێت، تیمی بەهێز و سەپۆرتی هەبێت لە ناوچەکە، داتای پارێزراو بێت، متمانە پێکراو بێت، بەردەوام لە ئەپدەیتدا بێت.

Scattered work apps illustration

بروســکە کۆتا سیستەمە دایبنێیت

بروســکە هەمیشە لە پێشکەوتنە، لە کێشە و پێویستییەکانی ناوچەکە تێگەیشتووین. 99% بەکارهێنەرەکانمان لەگەڵمان ماونەتەوە. کڕیارەکانمان لە سیستەمەکانی وەک ئۆدوو، زێڕین، اصیل الذهبي، أمين، الإيداري، کویکبوکس... هاتوونەتە سەر بروســکە

Unified work solution illustration

سیستەمەکانی بروســکە

ژمێریاری
ئێچ ئاڕ
CRM
بەڕێوەبردنی پڕۆژە
کڵاود
کارگە
ئیکۆمێرس
GPS Tracking
پۆرتاڵ
FULL ERP
ژمێریاریژمێریاری

سیستەمی ژمێریاری بروسکە بۆ هەموو جۆرە بزنسێک

ئاگاداری هەموو جووڵەیەکی پارە بە لە کۆمپانیاکەت. چیتر پارە و مەوادت ون نەبێت. حساباتێکی وردی کۆمپانیاکەت ڕابگرە بە سیستەمێکی زۆر ئاسان و پڕۆفیشناڵ کە لە مۆبایلەکەشتدا بەردەستە هەمیشە.

سیستەمی ژمێریاری بروسکە بۆ هەموو جۆرە بزنسێک

هەموو شتێک داتایە! پێویستە داتا کۆبکەیتەوە لە بزنسەکەت و بەکاریان بهێنیتەوە بۆ پلان دانان. بەبێ بوونی داتا و شیکاریکردن، پێشکەوتن و مانەوە ئەستەمە لە بازاڕی خێرای ئەمڕۆدا.

مونافیسە نوێیەکەت بە داتا کار دەکات!

بۆچی بروسکە هەڵبژێرم؟

ئەزموون لە بوارەکە

پێش دروستکردنی هەر بەشێک سەرەتا لەگەڵ خاوەن بزنسەکان لە کێشەکان تێگەیشتووین.

گونجاوە بۆ بزنسی کوردستان

بۆ بزنس و شێوازی کارکردنی ناوچەکە درووستکراوە.

کارەکانت ڕێکدەکەیتەوە

لەگەڵ وەرگرتنی سیستەمی بروسکە کۆرسی ڤیدیۆیی حسابات و بەڕێوەبردن وەردەگریت.

متمانەپێکراوین

زیاتر لە 6 ساڵە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان کار دەکەین و متمانەپێکراوین.

وێب و مۆبایل

لە مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت هەموو بزنسەکەت بەڕێوەبەریت لە هەرکوێیەک بیت هەرکاتێک.

سەپۆرت و یارمەتی

خاڵێکی بەهێزی بروسکە سەپۆرت و بەدەمەوەهاتنی ئێمەیە بۆ پرسیار و کێشەکانتان.

دیزاینێکی جوان

گرنگە سیستەم دیزاینێکی جوانی هەبێت و ئاسان بێت، نەوەک لە ئێگزڵ بچێت.

ئەپدەیت و نوێکاری بەردەوام

سیستەمەکانی بروسکە هەمیشە بەهێزتر دەکرێن و ئەپدەیتی بۆ دێت. تاوەکو لە پێشکەوتن نەوەستیت.

سیکیوریتی و پاراستن

داتای خۆت مەخەرە ناو هیچ سیستەمێک بەبێ ئەوەی دڵنیابیت لە شێواز و گەرەنتی پاراستنی داتا.

بەرهەمی کوردییە

سیستەمەکانی بروسکە خۆماڵین و تەواو درووستکراوی کوردن. وە پەیوەندی ڕاستەوخۆت لەگەڵ درووستکەری سیستەمەکە دەبێت نەوەک لەگەڵ فرۆشیارێک.

لەوە زیاتر دوای مەخە، ئەمڕۆ دەستپێبکە!

لە ماوەی ڕۆژێکدا بروســکەت بۆ جێگیر دەکرێت و تۆش دێیتە 2050ە

تەنها لە ئێمەی وەرمەگرە، بزانە بەکارهێنەرەکانمان چی دەڵێن

ئاکار
خاوەن و بەڕێوەبەر @ کۆگای مێرسین
دەتوانم بڵێم کەمترین خاڵی لاوازی هەیە وە زۆرترین کاتی بۆ ئێمە گەراندۆتەوە بۆ ئیشی رۆژانە لە هەموو بەشەکانی بروسکە جا چ لەروی حساباتەوە بێت یاخوت بەرێوەبردن
بڕیار عبداللە محمود
IT @ باکوری خۆشەویست
بروسکە بڵێسەیەکی نەوەستاوە و بەردەوام لە نوێگەری و کاری باشدان هیوا دارم کاری باشتر و باشتر بکەن بۆ ئاسانکاری زیاتر بۆ لایەنی ئیداریمان و پیشەیمان هەر سەرکەوتو سەرفراز بن.
هونەر
موشریڤ @ پچ پچ
سیستەمێکی زۆر پێشکەوتو بێ وێنەیە هیوای سەر کەوتنتان بۆ داخوزنم.
ئارمێن
مەندوب @ باکووری خۆشەویست
پێم وایە سیستەمێکی تا بڵێی باش و پێشکەوتووە بە بەراورد بە سیستەمەکانی تر، زۆر کار ئاسانی کردووە سەبارەت بە کارەکانمان، سیستەمێکی باش و گونجاوە بۆ کۆمپانیا و دابەشکارەکانی کوردستان ، هیوای کاری باشتر و جوانترتان بۆ ئەخوازم.